ناونیشانی بابەت: بیبەری توون و گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1- بەهێزکردنی تەندرووستی چاو و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکانی چاو کە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە زیاد دەکات وەک کێشەکانی لێڵ بوون و تاریک بوونی هاوێنەی چاو.
2- یارمەتی دانی دابەزینی کێش و ڕێگەگرتن لە قەڵەوی چونکە:
- ماددەی کاپسیسینی تێدایە کە ڕێژەی سووتانی چەوری زیاد دەکات لە جەستە لە ڕێگای بەرزکردنەوەی پلەی گەرمای لەش.
- بڕێکی کەم کالۆری تێدایە.
- بەهۆی تامە تیژو تونەکەوەیەوە ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیشتها.
3- پاراستن و بەهێزکردنی تەندرووستی پێست و جوان کردنی ڕوخسار چونکە دەوڵەمەندە بە بیتاکارۆتین و ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانەکان و ڕێگری کردن لە چرچ ولۆچی و زوو پیر بوونی پێست و هاندانی زیاتر درووست بوونی کۆلاجین و چارەسەری زیپکە.
4- چارەسەری شەقیقە: بەهۆی بوونی ماددەی کاپسیسینەوە.
5- خۆپاراستن لە شێرپەنجە: ماددەی کاپسیسین ڕێگە دەگرێت لە دابەش بوون و گەشەی خانە شێرپەنچەییەکان.
6- کەمکردنەوەی ئازار و یارمەتی دانی چارەسەری سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان . سوودەکانی تری وەک:
- چارەسەری قەبزی.
- زوو چاک بوونەوە لە پەتا و هەڵامەت .
- بەهێزکردنی مووەکانی قژ و جوانترکردنی ڕەنگ و بریقەی قژ.
- باش کردنی مەزاج. [1]