مەتەڵ زاخاوی مێشکە بۆ ژیان
ئەمێنێتەوە هەتا دێرزەمان
لەبری شەوچەرەی شەوانی زستان
بەشەو کڕێوە و بەفر و باوباران
هۆنراوەی کوردیی ئەهۆنمەوانێ
گۆشەی مەتەڵیش بخوێنمەوانێ
چیتان توانایە هەتا ئەمێنن
کۆرپەی دواڕۆژتان تێبگەینن
وشەیەکی جوان زۆرە بۆ منداڵ
لەوکاتای کەوا ئەکا گڕوگاڵ
لاپەڕەی پەرتووک هەڵبدرێتەوە
مەتەڵی جوان جوان بخوێنرێتەوە [1]
وەڵام: (مەتەڵ)