لەم ڕۆژگارە سەختەی کە یەخەی تاک بە تاکی میللەتی کوردی گرتووە، بەم قەیرانە سەخت و دژوارەی کە لە سەرما ماڵە فەقیر و هەژار لەسەرما وا ڕۆحیان دەردەچێت. چاوەڕێ بووین هەندێک لە ڕێکخراو لایەن هەست ئەنجامدانی چالاکی بۆ فشارخستنەسەر لایەنی بەرپرس لەم دۆخە، و هەوڵدان بۆ باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی خەڵک.
کەچی کۆمەڵێک لە ژنانی کوردستان وەک ئەوەی هیچ کێشە و کەمی کورتییمان نییە جگە لە چەسپاندی بابەتی جێندەر لە کوردستان. هاتوون بەرەی فشاریان ڕاگەیاند بۆ پێداگری لەم بابەتە.
یەکێکی نەشارەزابێت و تەماشای دۆخەکەمان بکات ڕەنگە قەشمەری بە عەقڵمان بێت. ئاخر لە کوێی دوونیا بووە، کارەبا نەبێت، غازت نەبێت، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانت سەختربێت، کرێ و تێچووی ڕۆژانەت تابێت زیاتربێت، تۆ بێیت فشار بۆ چەسپاندنی مەسەلەی جێندەر بکەیت. وەک وایە کەسێکی نابینابێت و شەڕ بۆ پێدانی چاویلکە بکات. لە کاتێدا ئەو پێویستی بە نەشتەرگەری گەڕاندنەوەی چاوەکانی بێت.
کۆمەڵگەی کوردی ئێستا لە لێواری مەرگ و لەناوچوونە. ڕۆژانە خێزانەکان لەتاو نەبوونی و هەژاری بەم وەرزە ساردە تووشی لێکترازان دەبن. ئێمە ئێستا پێویستمان بە فشاری جدییە بۆ باشترکردنی دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتیان، ڕۆژ بە ڕۆژ باری سەرشانی خەڵک قورستر و ژیانیان دژوارتر دەبێت.
نەوەیەک لە ڕێیە کە هیچ ئینتمای بۆ نیشتمان نییە، ئێمە و مانان تۆزێ ئینتمامان هەیە، بەخوا ئەم جیلە هێندە گیرفان خاڵیین لە بچوکترین دەرفەت دەگەڕێن بۆ جێهێشتنی خاک.
خۆزگە ئەم هاوپەیمانیەی ڕاگەیەنرا بۆ فشارکردن بووایە تا دۆخی کوردستان باشتر بکرێت. بە دەنگی دلێر و زوڵاڵ بمگووتایە، ئێمەی ژنانیش لە خەمی چاک بوونی دۆخی خەڵکەکەمانین، نەک شتی لاوەکی و بێ ئەرزش..[1]
#دێکان عەلی#