بازاڕ دڵۆپەیە.
ئەو فرۆشیارانەی کە دووکاندارن و لەناو دووکانەکانیاندا دانیشتوون، چاوەڕێدەکەن ئاخۆ کەی مشتەرییەک بێت و کاڵایان لێبکڕێت، چونکە فرۆشیار نازانێت کڕیار کەی دێت بۆ لای. لە ڕاستیدا چوونی کڕیار بۆ لای فرۆشیار بەندە بە جۆر و چۆنێتی ئەو کاڵایانەی کە خواستی لەسەرە، بۆیە لە پەندەکەدا کڕیار بە دڵۆپە چووێنراوە، چونکە دڵۆپە کەس نازانێت لەبانی گڵدا کەی دێت. [1]