#ڕێباز حەملان# یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دژ بەناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەڵێت:
- بڕیاری دادگا نادەستوری و ستەمکارانەیە.
- بڕیارەکە دژی شەراکەتی نیشتمانی و بنەمای پێکهێنانی حکومەتی ئێراقە.
- ئەم دادگایە یەک بڕیاری بۆ بەرژەوەندی خەڵک نەبووە.
- ئەم دادگایە بۆتە وەسیلەی دەستی هەندێک لایەن.
- ئەم بڕیارە سزادانی خەڵکی کوردستانە نەک سزادانی کەسێک و لایەنێک.
- سەرۆکی هەرێم و حکومەت چوونەتە #بەغدا# و ئامادەی ڕێککەوتنین.
- نیەت پاکیمان نیشانداوە، بەڵام نیەتپاکی بەرانبەر نابینین.
- حکومەتی ئێستای 2023ی ئێراق لەسەری بڵند درووست بوو.
- ئەم بڕیارە کاریگەریی لەسەر ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی ئێستای ئێراق.
- چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئێراقین.
- کۆمەڵێک لایەن چاویان بە پێشکەوتنی هەرێم هەڵنایەت.
- هەفتەی پێشوو سەرۆک وەزیران لە بەغدا بوو، لێکتێگیشتنی باش هەبووە.
- هەندێک پەڕڵەمانتاری پێشوو و ئێستا و کەسایەتی ناو هەرێم و دەوڵەتی هەرێمی بەشدارن و کار ئاسانی بۆ بڕیاری دادگا دژی هەرێم.
- سەقامگیری هەرێمی کوردستان واتا سەقامگیری ئێراق.
- سەرۆک وەزیران لەسەر پارەی بەغدا نەوەستاوە، ئێمە خۆمان لە داهاتی نەوت و نانەوتی مووچەی دابینراوە.
- دەمانەوێت دواکەوتنی بە ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا نەهێڵین. [1]