دوای ماوەیەکی زۆر بڕیارە ئەمڕۆ شەممە #28-01-2023#، لە شاری #سلێمانی# وەفدی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانیان کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی #قوباد تاڵەبانی# و ئەندامێتی هەر یەکە لە #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، دارا ڕەشید، ئەمین بابەشێخ، #ئاسۆ مامەند# دەبێت.
هەروەها وەفدی پارتی بە سەرۆکایەتی، مەحمود محەمە و ئەندامێتی #هێمن هەورامی#، #عەلی حسێن#، #پشتیوان سادق#، ئومێد سەباح دەبێت.
پێشتر سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕایگەیاند، (کۆبوونەوەکە بۆ ئەوەیە لە نزیکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ هەر کێشە و گرفتێک هەیە بتوانین چارەسەری بکەین، چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی ئێراق، هەروەها چۆنییەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەنێوان هەردوو حکومەتدا هەن، بەتایبەت لەم دوایانەدا چەند بڕیارێک دراون بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکەین). [1]