چرۆ حسێن دەڵێت: هەوکردنی کۆئەندامی میز بریتییە لە هەوکردنی ئەندامێک یان زیاتری کۆئەندامی میز وەک گورچیلە، میزەڵدان، میزەڕۆ یان دەرچەی میز، بەزۆری بەهۆی بەکتریاوە ئەم هەوکردنە درووست دەبێت، دەشڵێت، نیشانەکانى بریتین لە لەرزین، تا، ڕشانەوە و درووستبوونی ئازار لە پشت یان لە لاوە.
دکتۆرە چرۆ حسێن، پزیشکی نەشتەرگەری و پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون و نەزۆکی، لەبارەى هەوکردنى کۆئەندامى میز و نیشانەکانى لە نووسینێکدا بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو، کە ئەمە دەقەکەیەتى:-
هەوکردنی کۆئەندامی میز بریتییە لە هەوکردنی ئەندامێک یان زیاتری کۆئەندامی میز وەک گورچیلە، میزەڵدان، میزەڕۆ یان دەرچەی میز، بەزۆری بەهۆی بەکتریاوە ئەم هەوکردنە درووست دەبێت لە چەند حاڵەتێکی کەمدا بەهۆی ڤایرۆس یان کەڕووەوە درووست دەبێت و بە گشتی هەوکردنی کۆئەندامی میز لە خانماندا باوترە لە چاو پیاواندا.
$نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی میز کامانەن؟$
یەکەم: ئەگەر هەوکردنەکە لە گورچیلەدا بوو.
دووەم: درووستبوونی ئازار لە پشت یان لە لاوە.
سێیەم؛ لەرزین.
چوارەم: هێڵنجدانەوە.
پێنجەم: ڕشانەوە.
شەشەم: تا.
$ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڵداندا بوو چى ڕوودەدات؟$
یەکەم: پلەی گەرمی لەش بۆ ئاستێکی نائاسایی دادەبەزێت.
دووەم: پەستان لە ناوچەی حەوز زیاد دەکات.
سێیەم: هەستکردن بە ناڕەحەتی لە بەشی خوارەوەی سکدا.
چوارەم: زۆر میزکردن.
$ئەگەر هەوکردنەکە لە میزەڕۆ یان لە دەرچەی میزدا بوو چى بەسەر نەخۆشدا دێت؟$
یەکەم: درووستبوونی ئازار لە کاتی میزکردن.
دووەم: سووتانەوەی دەرچەی میز.
سێیەم: گۆڕانی بۆنی میز.
$چارەسەرى هەوکردنی کۆئەندامی میز چۆن دەکرێت؟$
چارەسەری هەوکردنی کۆئەندامی میز بە دەرمان دەکرێت، بەڵام جۆر و بڕی دەرمانەکە بەپێی تووندی هەوکردنەکە دەگۆڕێت، کە ئەمەش پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات. [1]