دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
بەرێزان سەرنوسەر و میدیاکارانی PUKMEDIA ، لەساڵیادی دامەزراندنی وێب سایتەکەتاندا گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین . لەماوەی چەند ساڵی کارکردنتاندا توانیوتانە لە نێوکاروانی میدیای ئەلەکترۆنیدا بەگەیاندنی هەواڵی ڕاست و بابەتی سەنگین وەک سەکۆیەکی پیشەییانەی پابەند بەئیتکی ڕۆژنامەگەریی بناسرێن ،ئەم هەوڵە سەرکەوتوانەیشتان جێگەی دەست خۆشی و مایەی شانازیی هەمووانە.
هەر لەم بۆنەیەدا هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆدەخوازین لەو هەنگاوانەی لەنوێگەری لایەنە جیاجیاکانی وێب سایتەکەدا گرتونانەتەبەر و لە پۆلێن و ڕیزبەندی ماڵپەر و سایتەکانی هەواڵدا لە پێشەنگیدا بتانبینین.
مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!