دەقی پیرۆزباییەکەی جەزا سەید مەجید:
هەڤاڵانی بەرێز : سەرنوسەرو میدیاکارو کارمەندانی پیوکەی میدیا
بەبۆنەی بیستهەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی PUKMEDIA پیرۆزبایی گەرم لە سەرنوسەر و ڕۆژنامەنوس و کارمەندانتان دەکەم و هیوانی هەمیشە پێشەنگیتان بۆ دەخوازم، لە قۆناغی سۆشیال میدیاشدا جێگای ستایش و متمانەی خوێنەر و بینەرەکانتان بوون، کە ئەمەش بۆ پابەندبون و بە پیشەیی بوونی کاری ڕۆژانەتان لەگەیاندنی هەواڵی ڕاست و وردەکارانە دەگەڕێتەوە.
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی تەواوی بە ڕاگەیاندن داوە و لە قۆناخە جیاوازەکاندا یەکەمین و دەستپێشخەر بووە لەو چوارچێوەشدا و لە ساڵی 2003 و لەسەرەتاکانی گەشەی میدیا ئەلکترۆنیەکاندا هاوتەریب لەگەڵ میدیای بینراو بسیتراو خوێندراو هەر زوو گرنگی بە میدیای ئەلکترۆنیدا و PUKMEDIA ی دامەزراند کە ئاسانتر سنورەکان تێدەپەڕێنێت، ئەمەش دەرفەتێکی لەبارتربوو بۆ گواستنەوەی هەواڵی ڕۆژانەی کوردستانی بەدنیای دەرەوە لەڕێگەی زمانە ڕەسمیە جیهانیەکانەوە و مێژویەکی پرشنگداری لە کاروانی ڕۆژنامەوانی تۆمارکردوە.
جارێکیتر پیرۆزبایی لە ئێوەو سەرجەم میدیاکاران دەکەم کە ڕۆژێک لە ڕۆژان لەم میدیایەدا خزمەتیان کردووە، هیوای سەرکەوتن و پێشەنگیتان بۆ دەخوازم.
جەزا سەید مجید
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (1)ی ڕێکخستنی #سلێمانی#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!