بە ڕۆژ ئەڵڵا ئەڵڵا بەشەو بەکونا هەڵا
بە کەسێکی دووڕوو دەڵێن کە لەبەر چاوی خەڵک خۆی بە پیاوچاک پیشاندەدات کەچی لە ڕاستیدا کەسێکی هۆقەباز و فێڵاوییە، ئەم کەسانە لە جۆرە خێزانێکدا بەرهەمهاتوون کە پەروەردەیەکی ناتەندرووستیان هەبووە، بۆیە بەردەوام دوای بەرژەوەندی تایبەتیی خۆیان دەکەون، بۆ ئەو مەبەستە کاری دووروویی ئەنجامدەدەن.[1]