بە قنگ هەناسە ئەدا.
لە کوردەواردا جۆرێک نەخۆشی هەیە پێی دەوترێت ڕەبۆ، کەسەکە هەناسەی سوار دەبێت و بە گران هەناسەی دێت، بەتایبەتیی لە وەرزە ساردەکاندا، دۆخی تەندرووستی تێکدەچێت و هەناسەی تووند دەبێت، بە جۆرێک هەرچی بیبینێت دەڵێت ئێسا دەخنکێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە زۆر تەنگەنەفەس بێت.[1]