بە دەنگی خۆش مار لەکون دەرئەکرێ.
مار تایبەتمەندییەکی هەیە گەر چووە کەلێنی شاخێک یان کونێکەوە دەرنایەتەوە، گەر ڕابکێشرێت، ئەو بەشەی لەدەرەوەیە دەپسێت و ئەوەی تریش لەناوەدەوە دەمێنێتەوە، واتە: هەموو کارێک باری خۆی هەیە بۆ ئەنجامدان، هەموو کەسێک زمانی تایبەتیی خۆی هەیە بۆ تێگەشتن، مەبەست لە ڕازیکردنی کەسێکە بۆ ئەنجامدانی کارێک.[1]