پیشەسازی لە لیوای #سلێمانی# پیشە و کاری دەستی سەرەتایی بوون هەتاوەکو ناوەڕاستی ساڵانی پەنجاکان هیچ کارگەیەکی پیشەسازی نەهاتۆتە شاری سلێمانی و کوردستان ئەو کاڵا و بەرهەمانەی بەرهەم هاتوون هەمووی ئیشی دەستی بوون
دیارترین ئەو پیشانەی لە سلێمانی بەرهەمیان هەبووە
(سابوون درووست کردن، موتابچێتی، جۆڵایی، دەباغی، چەخماخ ساز، دارتاشی، ئاسنگەری، کڵاشچنی و کەوش دروو، هەلاجی، کۆپاندرۆ، قەزازی، شاڵچنین، ....هتد)
لیوای سلێمانی ناوبانگی دەرکردبوو بە سابوون درووست کردن
تەنانەت گەڕەکێکی بنچینەیی هەبوو لە شارەکەدا بە ناوی سابوونکەران واتە ئەو کەسانەی زۆربەیان لەو ناوچەی نیشتەجێ بوونە خەریکی پیشەی سابوون درووست کردنە
پئش جەنگی جیهانی یەکەم واتە ساڵی 1914 ئەم پیشەوەرانە بەرهەمی ساڵانەیان (500) تەن بووە
کە بەشێکی زۆری نێردراوەتە دەرەوەی شاری سلێمانی و فرۆشراوە
$دوو جۆر سابوونیان بەرهەم هێناوە:$
1- سابوونی بەزی
2-سابوونی سەرکەف
سابوونی بەزی بۆ جل شتن. بەکارهاتووە ، سابوونی کەفی بۆ خۆشتن
دوای ساڵانی پەنجاکان کارگە لە سلێمانی پەیدا بوو
لە ڕۆژی #01-03-1957# کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار دەستی بە بەرهەم هێنانی چیمەنتۆ کرد ، وە لە ساڵی 1954 ناوچەی سەرچنار دەست نیشان کرا کە بکرێت بە کارگە.
کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار (4.7) فەرمانبەر و کرێکاری هەبوو ، ساڵانە توانای 120 هەزار تەن چیمەنتۆی هەبوو بەرهەمی بهێنێت
ئەم کارگەیە بۆیە دەست نیشان کرا لە سەرچنار چونکە کەلوپەلی سەرەتایی خامەکانی لە کانە بەردەکانی سەرچنار دەست دەکەوت.
لە ساڵی 1956 دەست کرا بە درووست کردنی کارگەی جگەرەی سلێمانی چونکە سلێمانی و لادێکانی چواردەوری ساڵانە 2500 تەن گەڵای توتنی بەرهەم دەهێنا ڕێژەی بەرهەم هێنانی توتن ساڵ بە ساڵ گەشەی کردووە چونکە خاکی ناوچەی سلێمانی و دێهاتەکانی چواردەوری زۆر گونجاو بووە بۆ چاندنی توتن. [1]
نووسینی: ئامانج مەسرەف