بەڕێگای (ئۆنڵاین) یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و ڕاسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:
1- دیاریکردنی ڕۆژی پێنجشەممە 09-02-2023 کاتژمێر 2:30 بۆ تیروپشکی خولی فوتساڵی کچان لە بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
2- ڕۆژی شەممە 11-02-2023 کاتژمێر 10ی بەیانی خولێکی زاخاوتن بۆ ناوبژیوانانی فوتساڵ لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدەدرێت .
3- ڕۆژی یەکشەممە 12-02-2023 دواڕۆژە بۆ وەرگرتنی کشوفاتی یاریزانان لەخولی فوتساڵی کچان .
4- ڕۆژی هەینی 17-02-2023 خولی فوتساڵی کچان دەسپێدەکات .
5- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی قەڵادزێ و یانەی هەڵۆ:
بەهۆی پاشەکشەی یانەی هەڵۆ لە یاری بەرانبەر یانەی قەڵادزێ لەگەڕی 11ی خولی پلە یەک بڕیاردرا بە:
أ- هەژمارکردنی ئەنجامی یاری (30) بۆ بەرژەوەندی یانەی قەڵادزێ .
ب- ڕاگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی هەڵۆ (یەعقوب گۆران) بۆ 3 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی بەهۆی هەڵسوکەوتی نەشیاو و بەدووبارەکردنەوەی سزای توندتر دەدرێت .
ج- پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار .
6- بانگهێشتکردنی سەرۆکی یانەی هەڵۆ بەڕێز (ئەحمەد خەلیل ) بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
7- سەبارەت بە یاری نێوان یانەی برایەتی و یانەی دهۆک لەجامی کوردستان:
بەهۆی وتنی قسەی نەشیاو بەدەستەی ناوبژیوانان لەلایەن ڕاهێنەری یانەی برایەتی (هێور مستەفا) بڕیاردرا بە:
أ- ڕاگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی .
ب- پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار .
ج- لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزاکەی توندتر دەبێت.
8- سەبارەت بەیاری نێوان یانەی شۆرجە و یانەی خانەقین:
بەهۆی دەرچوونی لەگیانی وەرزشی و وتنی قسەی نەشیاو بەدەستەی ناوبژیوانان لەلایەن سەرپەرشتیاری یانەی خانەقین (ڕائید مەجید) بڕیاردرا بە:
أ- ڕاگرتنی بۆ 2 یاری لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی .
ب- پێبژاردن بەبڕی (500) هەزار دینار .
ج- لەکاتی دووبارەکردنەوەی سزاکەی توندتر دەبێت .
9 سەبارەت بە یاری نێوان یانەی خاک و یانەی ڕانیە:
بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لەلایەن هاندەرانی یانەی خاک هەڵدانی بۆ نێو یاریگا بڕیاردرا بە:
أ- پێبژاردن بەبڕی (250) هەزار دینار .
ب- لەکاتی دووبارەکردنەوەی یارییەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکی تر و بە بێ جەماوەر .
10- بەهۆی پاشەکشەکردنی (یانەی شێروانە) لەجامی کوردستان بڕیاردرا بە:
أ- پێبژاردن بەبڕی ( 1.500.000) دینار .
ب- بێبەشبوونی لەجامی کوردستانی 2024.
11- دەسنیشانکردنی دەستەی ناوبژیوانانی گەڕی 12ی خولی پلەی یەک و گەڕی 17ی خولی نایاب .
[1]