#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی نیشانداوە دۆسییەی نەوتی سنووری #سلێمانی# ڕادەستی #بەغدا# بکات.
لە دواین سەردانی بۆ بەغدا و لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق قوباد تاڵەبانی ئامادەیی نیشانداوە دۆسییەی نەوتی سلێمانی ڕادەستی بەغدا بکات.
قوباد تاڵەبانی جەختیکردووەتەوە کە ئەو وەک سەرۆکی تیمی یەکێتی پشتگیری ڕێککەوتنی #هەولێر# و بەغدا دەکات، لەسەر دۆسییەی نەوت، ئەگەر ئەوە ڕوو نەدات، ئامادەیە وەک سنووری سلێمانی دۆسییەی نەوت ڕادەستی بەغدا بکەن.
قوباد تاڵەبانی دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە فشار لە #مەسرور بارزانی# بکات، بۆ ئەوەی کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەربکات کە بەهۆی ئەو کێشانەوە چەند مانگێکە نەچووەتە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]