$قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو د. محەمەد نەجم دەکات$
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر محەمەد نجم
بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر محمد نجم سالح شوانی) نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو دکتۆر محمد نجم سالح شوانی ناسراو بە دکتۆر نجیم پیاوێکی چالاک و ڕۆشنبیر و پزیشکێکی نیشتمانپەروەر و جوامێری گەلی کورد بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفێکی گەورەیە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و کەسوکار و بنەماڵەکەتان دەکەم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیەراجعون
#قوباد تاڵەبانی#
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
$تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!$