#پارتی دیموکراتی کوردستان# ترسی هەیە، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پشت جوڵاندنی سکاڵاکانی دادگای فیدراڵی بێت، کە لەسەر وادەی درێژکردنەوەی پەڕڵەمان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن تۆمارکراوە.
بەهۆی سەردانی بەردەوامی بەرپرسانی یەکێتی بۆ #بەغدا# و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پارتی ترسی هەیە، یەکێتی دەستی لە جوڵاندنی سکاڵاکانی سەر هەرێم هەبێت.
پارتی پێیوایە، بۆ کێشە درووستکردن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، یەکێتی کار بۆ جوڵاندنی ئەو سکاڵایانە بکات.
ئەمە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر کردووە و وای لێهاتووە، لە هیچ پرسێکدا متمانەیان بە یەکتری نەماوە، بۆیە ئێستا #09-02-2023# سەرجەم گفتوگۆ و هەوڵەکانیان بۆ کۆبوونەوە ڕاگرتووە. [1]