بەیانیان بەرقلیانی، نیوەڕوان تا ئەتوانی، ئێواران خۆت ئەیزانی.
باسە لەسەر سێ ژەم نانخواردنی مرۆڤ لە ڕۆژێکدا، بەیانیان پیاو نانی کەم پێئەخورێ، بایی بەرقلیانەکەی (جگەرەکێشانەکەی) قاوڵتی ئەکا، نیوەڕوان لەبەر ئەوەی ئیش و کاری کردووە و ماندووبووە، نانی باش ئەخوات، هەروەها دوای نیوەڕۆ دەچێتەوە بۆ کارکردن، ئێواران لەبەر ئەوەی لەسەری ئەخەوێ نابێ نان زۆر بخوات.[1]