ناو: ئەنوەر
نازناو: مەسیفی
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی: #02-10-2005#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کۆڕێ#ی سەر بە هاوینە هەواری #پیرمام#
$ژیاننامە$
ئەنوەر مەسیفی لە ساڵی 1952 لە گوندی کۆڕێی سەر بە هاوینە هەواری پیرمام لەدایک بووە. ئەو بە یەکێک لە شاعیرە ئاڤانگارد و پێشڕەوکانی ساڵانی حەفتای باشووری کوردستان دێتە هەژمار. مەسیفی لە ئەزموونی ئەدەبی خۆیدا لە دژی مەشی کۆن و دووپاتەی وێژەی سەردەمی خۆی بوو و بە شێواز و ڕەوتە تایبەتەکەی، خۆی لە هەموو هەڵبەستڤانانی سەردەمەکەی جودا دەکرد. ئەنوەر مەسیفی جیا لە چالاکی، نووسراوە و چاوپێکەوتنەکانی لە ژیانی ئەدەبی خۆیدا خاوەن هەفت پەرتووکی چاوپکراوە کە پێنجیان لە کۆمەڵە هۆنراوە و پەرتووکێک تایبەت بە شانۆ و هەروەها پەرتووکێکی چاپکراویشی لە وتارێکی تیۆری-ئەدەبی پێک دێت. بە باوەڕی بەشێک لە نووسەران و ئەدەب دۆستان مەسیفی بەدەر لەوەی کە ئەدیبێکی دژەباو بوو و لە هەوڵی تێکشکاندنی چوارچێوە کلاسیکەکان بوو بە مەرەمی چێکردنی زمان و فۆرمێکی نووسین تایبەت بە خۆی، بە شاعیرێکی سووریالیش دادەنرێت. مەسیفی بە هەموو ئەو تینوویەتی و زەوق و حەزەی کە بۆ ژیان و ئەدەبیات و جوانی هەیبوو، فەلەک دەرفەتی تەمەنێکی زیادتری پێ نەدا و لە تەمەنی 53 ساڵیدا لەگەڵ هاوژین و هەردوو منداڵەکانی لە ڕێکەوتی #2-10-2005# بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل کۆچی دوای دەکات و ماڵاوایی لە ئەدەبیات و نووسین دەکات.
$بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەنوەر مەسیفی$
=KTML_LIST_icon_book_LISTTYPE=خۆرباران-هۆنراوە 1978
جارێکی تر خۆرباران-هۆنراوە 1984
جلوبەرگ و جمکەکان-هۆنراوە 1990
#پیرەمێردێک بۆ فرۆشتن#-شانۆگەری بۆ خوێندنەوە یان هۆنراوەی سینەما-2003
#شەیتان 2#-هۆنراوە 2003
#سێ فۆرمی گران#-وتاری ئەدەبی
ئەو گۆرانییەی نەمگوت-هۆنراوە (دوا پەرتووکی شاعیره)=KTMLLISTEND=
$دوو نموونە لە هۆنراوەەکانی مەسیفی$
«کارەسات»
لە پەرتووکی جارێکی تر خۆرباران-هۆنراوە 1984
هێشتا لە دایک نەببووم
هەر لەناو لەشی باوکم هاتوو چۆم دەکرد
غار غارانێی ئەسپ سوارەکانی مێژووم ڕەسم دەکرد.
داگیرسانی ڕۆمام دەدی.
هێشتا لە دایک نە ببووم،
ئەو نۆ مانگەی لەناو منداڵدانی دایکەم دانیشتبووم
ڕۆمانێکی نۆ ملیۆن پەڕم خوێندەوە.
حەفت ملیوۆن پەڕی بەراییی،
ڕووتی لات و ڕشانەوەی کۆشکەکانی هەر حەفت کیشوەری لێ دە تکا
پەڕەکانی تریش داوەتی کۆڕێی لەناو دەکرا.
(لێرە، لەوێ، لە هەر بستێ دەست بۆ هەر پەنجەرەیێ درێژ بکەی لە هەر چ دەرگایێ بدەی
هەر دەبێ لەو ڕووبارانە بخۆیتەوە.
کە هەندێ جار هێندەی چیایێ باڵا دەگرن،
هەندێ جاریش ماسییەکی یەک ڕۆژیشیان لەناو دەخنکێ)
لە دایک بووم
سەرم پڕی شیکردنەوە و کۆکردنەوە و دابەشکردن و لێکدان و دەرکردن بوو،
دڵیشم لێ بووە مزگەفت.
مەلێ هێڵانەی لێ تێک درابێ
منداڵێ بە گوندی خۆی نە کەوتبێتەوە
هەتا دوایی، هاتن لە ناوی مانەوە
کەواتە دایکە گیان، چیتر خۆشت نەوێم
باوکە بیرم لێ مەکەوە.
دوێنێ ئاگڕێکی بێ ئامان زەوی دەخوارد
ئەمڕۆش وەکوو مەڵۆتکەیەک لەناو بەفرێکی بێ خوودان گلۆر دەبتەوە
دوور نییە سبەش بایەکی قوڕاوی بۆ بکرێ بە کفن یان بکوژرێ
من ببم بە سەر کۆماری تۆپی زەوی، یان لافاوێکی وەکوو نوح
یان ببم بە گورزی ڕۆستەم
یان شتێکی وەکوو زولفەقاری عەلی خۆر دەگۆڕم
دەریاکانیش بە هیشکایی دەگۆڕمەوە
- ئای ڕۆ! سەرشین ئەوە خەڵەفاوی؟
- بنوو بەشکم بە ئاگانێی!
- ئەونوەر شێت بووی؟
- بنوون بنوون
بەشکەم بشێ سبەینێ کە بە ئاگا دێین هەر حەفت کیشوەر یەکی گرتبێ!
بنوون، کێ ناڵێ لە دەرگامان بیکەنەوە، منم خەونی مێژووی مرۆڤ.
یەکەم ئافرەتی پێغەمبەر
کێ ناڵێ گەر ئێوە بنوون، کێل ببنەوە،
کێو، دار، ڕووبار، مەل، ئاژەڵ، لم، مرۆڤ
مرۆڤ
هەموویان یەکییان نەگرتووە
تفەنگ، سیاسەت، تۆپ، ژەهر، درۆ
لە بن قوڵترین دەریاشا ژەنگیان نامێنێ،
بۆ دەرمان.
«شەیتان»
لە پەرتووکی شەیتان 1999
لە داهاتوو هاتمەوە
ڕدێنیان لە ناو قەبر نام
پێش دوێنێ
قەبری دوێنێیە
دوێنێ قەبری ئەمڕۆیە
ئەمڕۆ قەبری سبەینێیە
سبەینێ
قەبری پاش سبەینێیە
لە داهاتوو هاتمەوە
کتابیان لە ناو قەبر نام
پاش سبەینێ
قەبری سبەینێیە
سبەینێ قەبری ئەمڕۆیە
ئەمڕۆ قەبری دوێنێیە
دوێنێ قەبری
پێش دوێنێیە
لە داهاتوو هاتمەوە
پێڵاویان لەناو قەبر نابووم
کراسیان لەناو
قەبر نابووم. [1]