بێشک بە کۆڵ دای لە کەلیخان.
بێشک: بێگومان. کەلیخان: ناوی چیایەکی سەختە لە کوردستان، لە وەرزی زستاندا بەفری زۆری لێدەبارێت، کەسێک دەتوانێت بچێتە چیای کەلیخان کاتێک وەرز خۆش بووبێت و سەرما شکابێت و بەفر توابێتەوە، ئینجا کۆڵبەر دەتوانیت بچێتە چیاکە و پێیداتێپەڕێت، پەندەکە کاتێک بەکاردێت کە ئاماژەبێت بۆ تەواوبوونی زستان و خۆشبوونی وەرز. [1]