$سیاسەتمەداری کورد #ئەحمەد تورک# کە بەشداری کە کارەکانی هاوکاری لە #سەمسوور#ی کردبوو ڕایگەیاند، ئەو زیانەی دەسەڵاتداری گەیاندوویەتی لە زیانەکانی بومەلەرزەکە گەورەترە.$
وتەبێژی هەدەپە ئەبرو گونای، سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک، بەڕێوەبەرانی دەبەپە و پەڕڵەمانتارانی هەدەپە ئەمڕۆ لە سەمسوور بەشدارییان لە چالاکییەکانی هاوکاری گەیاندندا کرد.
شاندەکە سەردانی جەمخانەیان کرد کە هاوکارییەکانی تێدا ئامادە دەکرێن و خواردنگەیەک کرد کە لەلایەن شارەوانی چنارەوە درووست کراوە.
ئەحمەد تورک لەوێ قسەی کرد و وتی، ئەمڕۆ لە 12یەمین ڕۆژی کارەساتەکەداین. بە داخەوە گەلەکەمان ڕووبەڕووی مەرگەساتێکی گەورە بووەتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان تەنیا لە سەمسوور دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە. بە داخەوە والی ئێرە ئاگای لە گەل نییە. والی سەمسوور ئاگای لە کارەساتەکە نییە. کاتێک هاتینە ئێرە، کەس بەو وێرانکاریە ڕانەگەیشتبوو. بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکان هیچ هەوڵێک نەدرابوو. بەڵام ئێمە ئەو ڕاستییەمان بینی، نەک هەر گەلی کورد لە چوارلای تورکیاوە خەڵک هاتن بۆ ئێرە. گەل هەوڵیدا شتێک بکەن. بەتایبەتی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارتە چەپگرەکان و هەدەپە لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە هەموو شوێنێک. دەوڵەت هەوڵیدا ڕێگریی لەو چالاکییانە بکات. ئەو هەوڵانە هێشتاش بەردەوامن.
وەک دەزانن لە پازارجخ ئەو شوێنەی ئێمە هاوکاریمان تێدا کۆدەکردەوە دەستیان بەسەردا گرت. لەوێش قەیومیان دانا. ئەمڕۆش بۆ هەڤاڵانمان لێرە تەنگوچەڵەمە ساز دەکەن، دەمانەوێت خۆمان بگەیەنینە گوندەکان، بەڵام ئەو هاوکارییەی بۆ ئێرە دێت دەستی بەسەردا دەگیرێت. لێرە ئێمە بەرەوڕووی مەرگەساتێکین. ئێمە گەورەیی مەرگەساتەکە دەزانین. ئەو کارەسات و زیانەی دەسەڵات سازی کردووە لەوەی بومەلەرزەکە گەورەترە. حکومەت بەم جۆرە کە چەندین ڕۆژ هیچی نەکرد، لەبەر ئەوەی چاوەڕێی دەسەڵات بوون، هیج کارێک نەکرا، زۆر ڕێکخراو کارەکانیان ڕاگرت. کاتێک مرۆڤەکان لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندابوون، هیج کارێک ئەنجامنەدرا. بەڵێ ئەوان چی دەکەن با بیکەن، بە شەو و ڕۆژ هەوڵماندا خۆمان بگەیەنینە گەلەکەمان. پارتەکەمان ئەمڕۆ نەک هەر لە سەمسوور، لە پازارجخ، مەرەش، ئەلبیستان، هاتای و دیلۆکیش لەگەڵ زۆر ڕێکخراوی مەدەنی، لە هەوڵێکی گەورەدایە. ئەوان چیدەکەن با بیکەن، بە دڵنیاییەوە ئێمە لەگەڵ گەلەمانداین ئەم دۆخەش پێکەوە تێدەپەڕێنین.
$'دەوڵەت خێمەشی نەنارد' $
لای خۆیەوە ئەبرو گونای وتی، دەوڵەت نەیتوانی گەلەکەمان ڕزگار بکات، نەیتوانی تیمی فریاگوزاری ڕەوانە بکات. دەوڵەت خێمەشی نەنارد. ئەوانەی لە بومەلەرزە ڕزگاریان بوو بە برسێتی، تینویەت و سەرما جێهێڵدران. لە یەکەم ساتەوە، پارتەکەمان هەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە هەموو شوێنێک. لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکان کەوتینەتە ئامادەباشییەوە. لە یەکەم ڕۆژەوە هاتین بۆ ئەو شارناەی بومەلەرزە تیایاندا ڕوویدابوو، لەگەڵ هاوڕێ خێرخواز و خۆبەشەکانمان چالاکی زۆرمان بەڕێوەبرد.
لە کۆی زیاتر لە 60 شارەوانی تەنیا شەش شارەوانیمان قەیومی بۆ دانەنراوە. ئەو شارەوانیانەشمان کە قەیومیان لەسەر دانەنراوە لەپێناو هاریکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە کەوتنە ئامادەباشی و سەفەربەرییەوە. ئەگەر شارەوانییەکانمان دەستیان بەسەردا نەگیرایە، زوتر برینی گەلەکەمان ساڕێژ دەکرد. جارێکیدیکە دەیڵێینەوە، ئێمە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەلان، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، دەبەپە و هەموو پێکهاتەکانمان لێرە، درێژە بە کار و چالاکییەکانمان دەدەین.
سەرچاوە: فەیس بووکی: کۆماس شابازی
#17-02-2023#
[1]