#قوباد تاڵەبانی# ڕایدەگەیەنێت: شەهیدەکانمان شوناس و ناسنامەی خۆمان و یەکێتییەکەمانن، کەسوکاری شەهیدەکانیشمان ورە و هێزن بۆمان. لەمیانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسوکاری شەهیدی نەمر ئەندازیار سەردار غەفور قوباد تاڵەبانی وتی: سەردار غەفوری قارەمان کە یەکێک بووە لە تێکۆشەرە دڵسۆز و بەوەفاکانی ڕێگەی کوردایەتی و ڕێبازی سەرۆک مام جەلال، ئەو جێی متمانەی هەڤاڵانی بوو و لەبەر بوێری و لێهاتووی چەندین ڕۆڵی بینیەوە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی خەبات و تێکۆشان. وتیشی: شەهیدەکانمان شوناس و ناسنامەی خۆمان و یەکێتییەکەمانن، کەسوکاری شەهیدەکانیشمان ورە و هێزن بۆمان، دروود بۆ گیانی پاکی شەهید سەردار و هەموو شەهیدانی گەلەکەمان. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 594 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!