پارە پارە ئەهێنێ.
پارە: دراو، پوول (فەرهەنگی کانی) کەسێک کە خاوەنی ئیشوکار بێت، سەرەتا دەتوانێت بە بڕێک پارەی کەم، ئیشێک بخاتە سەرپێ و وەردەوەردە قازانج بکات، واتە: بەهۆی پارەوە پارەی دەست دەکەوێت، مەبەستی پەندەکە وەیە کە بێ پارە کەسابەت ناکرێ، کەسێک پارەی پێبێ، ئەتوانێ کەسابەت بکات و قازانج و پارەی زیاتری دەستکەوێ. [1]