=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانى، سوورە لەسەر مانەوە لە حکومەت=KTML_End=
دواى بڕیارى بایکۆتکردن لەلایەن تیمى یەکێتیى لە حکوومەت وەزیرەکانى یەکێتیى بە فەرمى داواى کشانەوە یەکجارى لە حکومەت دەکەن.
بەهۆى ئیحراج بوونیان و درێژەکێشان بە گرژییەکانى پارتى و یەکێتیى. وەزیرەکانى یەکێتیى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان داوایان لە #قوباد تاڵەبانى#، جێگرى سەرۆکى حکوومەت کردووە بڕیارى بایکۆت بگۆڕدرێت بۆ دەستلەکارکێشانەوەى یەکجارى.
داواى وەزیرەکانى یەکێتیى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سەرجەم وەزیرەکان لەو دۆخەى ئێستا بێزارن و پێیانوایە بەم شێوەى ئێستا #23-02-2023# مانەوە لەنێو حکوومەت لێدانە لە سەنگى خۆیان و یەکێتیى. بۆیە واباشتر بە تەواوى لە حکوومەت بکشێنەوە. لەبەرانبەردا قوباد تاڵەبانى و یەکێتیى تاوەکو ئێستا 23-02-2023 سوورن لەسەر مانەوە لە حکوومەت. [1]