#قوباد تاڵەبانى#، بە بەرپرسان و کادیرانى حزبەکەى ڕاگەیاندووە، کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ پارتى نییە، بەڵکوو لەگەڵ سەرۆکى حکومەت کێشەیان هەیە.
لە کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى یەکێتی لە حکومەت و پەڕڵەمان، لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەت وتوویەتى، لە هیچ کادیر و ئەندامێکى یەکێتیى قبووڵ ناکرێت هێرش بکاتە سەر پارتى و قسەیان پێبڵێت.
لەو کۆبوونەوەدا قوباد تاڵەبانى، ئاماژەى بەوەکردووە، ئەوان کێشەیان لەگەڵ خودى #مەسرور بارزانى#، سەرۆکى حکومەت هەیە و ڕووى ڕەخنەکان ئاڕاستەى ئەو بکەن، نەک #پارتى دیموکراتى کوردستان#. [1]