بەهۆی نەبارینی ڕێژەی پێویستی باران لە شارۆچکەی #بەردەڕەش#، جوتیارانی ناوچەکە هەوڵدەدەن بە ئاودانی دەغڵەکانیان ڕێگری لە فەوتانی بەرهەمی ئەمساڵیان بکەن. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، لەمساڵدا 2023 تا ئێستا #28-02-2023# 141 ملیم باران لە شارۆچکەی بەردەڕەش باریووە و بەپێی قسەی شارەزایانیش ئەو بڕە بارانە کەمە و کشتوکاڵی ئەو ناوچەیە ترسی وشکەساڵی لەسەرە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 713 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!