ناونیشانی پەڕتووک: چۆنێتی بوون بە دیکتاتۆر؛ پەرستنی کەسێتی لە سەدەی بیستەمدا
ناوی وەرگێڕ: د. بایەزید حەسەن عەبدوڵڵا
وەرگێڕدراوە لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای چاپ و پەخش: سەردەم
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
دیکتاتۆرەکان، نەک درۆیان لەگەڵ گەلەکانی خۆیاندا دەکرد، بەڵکوو درۆیان لەگەڵ خودی خۆشیاندا دەکرد. ژمارەیەکی کەم لەو دیکتاتۆرانە خەریکی جیهانی تایبەتی خۆیان بوون، لە بلیمەتی خۆیان قایل بوون. دیکتاتۆرەکانی دیکە، تووشی نەخۆشی بەدگومانی لە دەستوپێوەندەکانیان بووبوون. هەموو دیکتاتۆرەکان بە مەراییکەران دەورە درابوون. هەموویان لەنێوان لەخۆباییبوون و نەخۆشی بەدگومانیدا سەرگەردان بووبوون، لە ئەنجامی ئەوەدا دیکتاتۆرەکان بە ویستی خۆیان بڕیارگەلێکی گەورەیان دەردەکرد، کە ئاکامگەلی وێرانکەریان لێ دەکەوتەوە و دەبوون بەهۆی گیانلەدەستدانی ملیۆنان کەس.
هەندێکی کەم لە دیکتاتۆرەکان، بە تەواوی لە واقیع دابڕابوون، وەکوو هیتلەر لە دوا ساڵەکانی ژیانیدا، باسی چاوشیسکۆ هەر ناکرێ، ستالین و ماو بە هۆکاری سرووشتی مردن، خۆیان والێکرد، بۆ ماوەی چەندین دەیە بپەرسترێن. دوڤالییە سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی دەسەڵات بۆ کوڕەکەی، ئەمەش ماوەی پەرستنەکەی دوانزەساڵ درێژ کردەوە. لە حاڵەتی پەرستنێکی لە سنووربەدەردا، کە تا ئێستاش بینرابێت، خێڵی کیم ئیل سونگە لە کۆریای باکوور، ئێستا لە فەرمانڕەواییدا، گەیشتوونەتە نەوەی سێیەم. [1]