پیاو میروولەیەکیش دوژمنی نەبێت باشە.
مێروولە: لە ژیانی مرۆڤدا زۆر بچووک و بێزیانە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە مرۆڤەکان لە ژیانیاندا دەکرێت هیچ ڕق و کینەیەک لە دڵ و دەروونیاندا بەرانبەریەک نەبێت، دەکرێت پەیوەندییەکانیان زۆر ئاسایی و سادەبێت، هیچ یەکێکیان دوژمنی ئەوی تریان نەبن، بۆ ئەوەی بەئارامی ژیان بگوزەرێنن. [1]