پیاوی چرووک پاسەوانی پارەکەیەتی.
چرووک: دەستنووقاو یان پارەپیس، مەبەست لەو کەسانەیە کە پارەخۆشەویستن، لە ژیانیاندا هەموو ئەو پارە و پوولەی چنگیان دەکەوێت کۆیدەکەنەوە، وادەزانن تەنیان خۆیان بە ماندووبوون پارەیان دەستدەکەوێت، بۆیە بۆ تەنگانەترین کاتی ژیانیان خەرجی ناکەن، هەمووی کۆدەکەنەوە. [1]