پرسە گوورگانە ئەکا.
پرست پێدەکات و بەقسەت ناکا، تەنیا بۆ ڕواڵەته، کەسێک لە سەروبەندی ئەنجامدانی کارێکدایە، بڕیاری داوە و سوورە لەسەری کە کارەکە ئەنجامبدا، بەڵام لەبەر ئەوەی نەریتی کۆمەڵگە نەشکێنێ، پرس بە کەسانی بەرانبەر ئەکات، بێئەوەی گوێان لێبگرێ، هەر ئەوە ئەنجامدەدا کە خۆی ئەیەوێ.[1]