تەڵا ئەدەم لە بەڵا بەدوور بم.
تەڵا: زێڕ، سەروەت و سامان ئەدەم، بۆ ئەوەی شەڕ و بەڵام لێدوورکەوێتەوە، چونکە لە کۆمەڵگەدا کەسانی شەڕانی و ئاژاوەگێڕ زۆرن کە گێچەڵ بە کەسانی ساماندار دەکەن بۆ ئەوەی قەپاڵێک لە مڵکەکەیان بدەن، گەر خاوەن سامان ڕازی نەبێت لەوانەیە لەناوی بەرن، واتە: شەڕ ناکڕم بە ماڵی دنیا لە خۆمی دوور ئەخەمەوە.[1]