تڕی بە پێنج کەوتووە.
لە وەرزی دروێنە و کاری کشتووکاڵدا، مرۆڤەکان زۆر ماندوودەبن، چونکە دروێنە کارێکی تاقەت پڕووکێنە، بۆیە زۆر کەسی تەممەڵ هەوڵدەدات هەرچۆنێک بێت لەو کاتەدا خۆی لە کار بدزنەوە و نەیکات، باشتری بیانووش نەخۆشییە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بەدرۆوە خۆی نەخۆش خستبێت، بۆ ئەوەی کارێک نەکات.[1]