ناو: محەمەد
نازناو: کوردۆ فەرەج
ناوی باوک: بابا فەرەج
ساڵی لەدایکبوون: 1986
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
محەمەد بابا فرج ناسراوە بە کوردۆ فەرەج، لە ساڵی 1986 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە، خاوەنی دوو بڕوانامەیە لە بواری ڕاگەیاندندا،
یەکەم: دبلۆم لە ڕاگەیاندن.
دووەم: بەکالوریوس لە ڕاگەیاندندا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
$ناوی ئەو دەزگایانەی کاری تێدا کردووە:$
1) ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵا، وەک بەرپرسی 2 لاپەڕەی پەروەردەیی کارم کردووە.
2) ڕۆژنامەی ئاوێنە، وەک ڕۆژنامەنووس کارم تێدا کردووە.
3) ڕۆژنامەی ئاسۆ، وەک ڕۆژنامەنووس کارم تێدا کردووە.
4) ڕۆژنامەی چەتر، وەک ڕۆژنامەنووس کارم تێدا کرد بۆ ماوەیەی ساڵێک.
5) ڕۆژنامەی ژیانی نوێ، بە مەبەستی چاکسازی لەرۆژنامەکە داوام لێکرابوو کاری تێدا بکەم بۆ باشترکردنی ئاستی ڕۆژنامەکە.
6) ڕۆژنامەی نۆژەن، وەک ڕۆژنامەنووس و چاکسازکردن کارم تێدا کردووە.
7) ڕۆژنامەی هەڵوێست، لەلایەن ڕێکخراوی (ئازادی لاوان و گەشەپێدان) لەسەر ئاستی ئێراق لە کەرکووک دەردەچوو کە من سەرنووسەر بووم.
8) ڕۆژنامەی بۆچوون، بەشێوەی گرێبەست کارم کردووە.
9) ڕۆژنامەی پرۆشە، وەک ڕۆژنامەنووس کارم کردووە.
10) گۆڤاری شەقام، وەک بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی کارم کردووە.
11) گۆڤاری دوورنما، وەک سەرنووسەر کارم کردووە و لە ڕێگای خولێکی چوار ڕۆژەوە لە ڕێگای خۆم و چەند مامۆستایەکەوە 36 پەیامنێرمان پێگەیاند.
12) ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، بۆ ماوەی دوو مانگ لە مەشقی هاوینە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ کارم کردووە.
13) کەناڵی ئاسمانی کوردسات، بۆ ماوەی دوو مانگ کارم تێدا کرد لە مەشقی هاوینەدا، بەڵام لە دوای خولەکە داوام لێکرا کە لە ژووری هەواڵ کار بکەم، بەڵام بە تۆمەتی نزیکایەتیم لە بزووتنەوەی گۆڕانەوە کارکردنم ڕەت کرایەوە.
14) گۆڤاری هۆنیا، کە دواین شوێنە کاری تێدا دەکەم وەک سەرنووسەری ئەو گۆڤارە کار دەکەم تاوەکوو ئێستاش لەو پۆستە بەردەوامم.
15) ڕادێوی ئاسمانی ئێستا، وەک پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی (کرانەوە) لە رادێوی ئاسمانی ئێستا بەشێوەی گرێبەست، کە ماوەی ساڵێک و حەوت مانگ بەردەوام بوو، 70 بەرنامەی سیاسی و کۆمەڵایەتیم تۆمار کردووە، دواتر لەسەر خواستی خۆم بەرنامەکەم ڕاگرت.
16) دواین کارم بەڕێوەبەری ڕێگاپێدراوی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان.
17) جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی مەش بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و میدیا.
18) هاوسەرۆکی ڕێکخراوی بوونی مرۆڤم.
$پۆستەکانی کارکردنی لە ماوەی کاری ڕۆژنامەوانی:$
پەیامنێر
بەرپرسی لاپەڕە
سەرپەرشتیاری ڕۆژنامەوانی
جێگری سەرنووسەر
سەرنووسەر
پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامە
سەرپەرشتیاری دۆسیە سیاسی
سەرنووسەری گۆڤاری هۆنیا بووم
بەڕێوەبەری ڕێگاپێدراوی ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموکراسیی و میدیا.
$ماڵپەرە کوردییەکان:$
ناوی ئەو ماڵپەرە کوردیانە بنووسە کەکارەکانتی تێدا بڵاوکراوەتەوە:
www.shaqam.net
www.awena.com
www.gencan.org
www.chatrpress.com
www.andeshe.com
www.honya-kileaks.com
www.walapress.com
www.sharpress.com
www.kurdstanpost.net
$کارکردن لە رادێو:$
ماوەی 19 مانگە وەک پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی (کرانەوە) کار دەکەم کە لەوە ماوەیەدا 70 بەرنامەم تۆمار کردووە.
$ئەو بروانامانەی وەریگرتووە لە پێناو کاری ڕۆژنامەوانییدا:$
1. وەرگرتنی بڕوانامەی ڕێزلێنانی تایبەت لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوان ( تەها بەرواری) لە بەرانبەر کاری ڕۆژنامەوانی و چۆنێتی فۆتۆگرتن.
2. پێدانی بڕوانامەی ڕێزلێنانی تایبەت لەلایەن ( ڕۆژنامەی چەتر)ەوە لەپێناو کارکردنم لە بواری ڕۆژنامەوانی بەشێوەیەکی سەرکەوتوو.
3. بڕوانامەی بەشدار بوون لە خولێکی گەنج و بەشداری سیاسی لەلایەن ناوەندی ئاییندەی بۆ پرسەکانی گەنج.
4. پێدانی بڕوانامە لە ساڵی 2008 لەپێناو بەشداری کردن لە خولێکی مەیدانی ڕۆژنامەوانی.
5. پێدانی بڕوانامەیەکی تایبەت لە ساڵی 2011دا کە تایبەت بوو بە بەشدارییکردنم لەخولی (فۆتۆ جۆرناڵا) دا.
6. وەرگرتنی بڕوانامەی پێشکەوتوو لەبەرانبەر بەشداریکردنم لە خولێکی 15 ڕۆژیدا کە تایبەت بوو بە چارەسەرکردنی کێشەی گەنجان و کاری مەیدانی و ژینگە پارێزی.
7. وەرگرتنی بڕوانامەیەک لە بارەی (رۆڵی میدیا لەپەرەپێدانی هۆشیاری پەروەردیدا) کە ماوەی 9 ڕۆژ لە قایمقامێتی سلێمانی بوو.
8. لە ساڵی 2012داو لە یادی ڕۆژنامەگەریدا لە کۆی 54 فۆتۆگرافەر لەسەر ئاستی کوردستانی پلەی یەکەم لە وێنەی ڕیپۆرتاژیدا بەدەست هێناوە.
9. لە ساڵی 2013دا لەبەشدارێکردنی لە خولێکی ڕێکخراوی میدیا بۆ ڕاهێنانی بڕوانامەی ڕێزڵینانم وەرگرتووە.
10. لە ساڵی 2015دا بە نوێنەرایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی وڵاتی تورکیام کرد بە یاوەری 8 کەسی دیکە کە سەردانی 22 کەناڵ و ڕۆژنامە و گۆڤار و چەند زانکۆیەکی ئەو وڵاتەمان کرد.
11. پێدانی بڕوانامەی ڕێزلێنان لەلایەن ڕێکخراوی گەنجانی جیهانی کە ماوەی 5 ساڵ نوێنەری ڕێکخراوەکە بووم لە شاری سلێمانی.
12. لە ساڵی 2016 دا وەک مامۆستا چەندین خولی میدیام پێشکەشکردووە و سوپاس و پێزانینیان پێشکەشکردووم.
13. لە ساڵی 2017 دا چەندین خولی میدیایم وتووەتەوە بۆ پێگەیاندنی ڕۆژنامەنووس لە هەرێمی کوردستان.
14. لە ساڵی 2017 دا بەڕێوەبردنی چەندین سیمینار و ئیڤێنت و پانێڵێکی جیاواز.
15. ساڵی 2018 لە چەندین خولدا وانەم سەربارەت بە کاری فۆتۆگرافی و پەیامنێریی سەرکەوتوو وتووەتەوە.
16. ساڵی 2019 دا جگە لە وتنەوەی چەندین وانە سەبارەت بە پەیامنێریی سەرکەوتوو، لە رووی ئیدارییەوە ڕێکخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و میدیا بەڕێوە بردووە.
17. لە ساڵی 2017 و 2018 و 2019 وەک بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان پێداچوونەوەم بە چەندین پەڕتووکی سیاسی و ڕۆمان و چیرۆکی منداڵانە کردووە.
18. لە ساڵی 2017 وەک فۆتۆگرافەر کاندیدی پڕۆژەی وێنەگرتنی شاری جوان بووم کە لەلایەن کۆمپانیای ئەڵمانی کە درووستکەری دیزاین و دیکۆراتی شاری جوان بوو، داوام لێکرا کە ئەو کارەیان بۆ بکەم.
19. لە ساڵی 2018 دا تاکە کاندید بووم کە لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەی شارەوە داوام لێکرا کە پڕۆژەی وێنەی گرتنی ناوەوە و دەرەوەی بیناکەیان بۆ بگرم.
20. لە ساڵی 2019 دا سەرجەم ئامادەکارییەکانی چاپکردنی یەکەم پەڕتووکم تەواو بوو کە سەبارەت بە (میدیای کوردی لە جەنگی تیرۆردا) بە چاپی دەگەیەنم.
21. چەندین بڕوانامەی تر لە بواری ڕاگەیاندن و کاری فۆتۆگرافیدا بەدەست هێناوە.
$تێبینی:$
• لە ساڵی 2003 وە کاری ڕۆژنامەوانی دەکەم، یەکەم: ڕۆژنامەش کە کارم تێدا کردووە ڕۆژنامەی خوێندنی لیبراڵ بوو، جگە لەوەی لە زۆربەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان و ئێراق کارم کردووە، تاکو ئێستا بەبێ دابران بەردەوامم، لە بواری هەواڵ و بەدواداچوون و ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ و دیمانەدا کارم تێدا کردووە، بۆ ماوەیەکیش وەک چاکسازی و سەرپەرشتیاری ڕۆژنامەوانی لە رۆژنامەی ژیانی نوێ کارم کردووە.
• زیاتر لە 10 وانە وەک مامۆستا تایبەت لە بواری گرنگی فۆتۆ لە میدیادا وتوەتەوە.
• دووەمیان: بۆ ڕێکخراوی ڕابوونی خوێندکاران بوو کە نزیکەی 36 خوێندکار بەشدار بوون تێدا.
• جگە لەوەش وانەیەکی تایبەتیشم لە بواری گرنگی (دیمانە و تایبەتمەندییەکانی) دا وتوەتەوە و لە ماوەی کاری سەرنووسەریمدا 36 خوێندکارم لە بواری ڕۆژنامەوانیدا پێگەیاندووە و بڕوانامەی تایبەتیان وەرگرتووە، بەشێکیان لە گۆڤاری دوورنمادا کاریان کردووە و هەندێکیانیش ئێستا بەردەوامن لە کاری ڕۆژنامەوانی لە شوێنی جیاجیادا کار دەکەن.
• لە ڕادیوی ئاسمانی ئێستا وەک پێشکەشکاری بەرنامەی کرانەوە کارم کردووە و 68 بەرنامەم تۆمار کردووە و کە بۆ ماوەی 17 مانگ لەو ڕادێویە کارم کردووە بەشێوەی گرێبەست و دواتر لەسەر خواستی خۆم تازەم نەکردەوە.
• لەرادیۆی ئێستا جگە لە ئامادەکردن و پێشکەشکردنی بەرنامەی کرانەوە بەرپرسی دۆسیەی ڕاگەیاندن بووم.
• زیاتر لەسەدان هەواڵ و بەدواداچوون و ڕاپۆرت و دیدار و ڕیپۆرتاژی مەیدانی جیاوازم لە رۆژنامە گۆڤارەکانی کوردستان بڵاو کردووەتەوە.
• بابەتێکم لەبارەی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئێنگلیزی، چەندین ڕاپۆرتی زانستیم لە بواری جیاجیادا ئامادەکردووە بە نموونە لەوانەش ڕاپۆرتێکم لە رۆژنامەی چەتردا بڵاو کردووەتەوە کە تایبەتە بە ( زیانی بۆری پۆلی ئەسیلین کە چۆن دەبێتە هۆکاری نەخۆی سەرەتان لە داهاتووە) کە توێژینەوەیەکی کوورت بوو.
• بۆ ماوەی 6 ساڵ نوێنەری ڕێکخراوی گەنجای جیهانی بووم کە بارەگای لە وڵاتانی ئەڵمانیا و یابان و کوریا و فەڵەستین و ئوردون و شارەکانی بەغدا و بەسرە و هەولێر و سلێمانی هەبوو، کە من نوێنەری بەڕێوەبردن و پلاندانی لقی سلێمانی ڕێکخراوەکە بووم.
• پێداچوونەوەم بە چەندین پەڕتووکدا کردووە.
• بۆ ماوەی 3 ساڵە وەک مامۆستای فۆتۆجۆرنالیزم و کاری ڕۆژنامەنووسی لە ڕێکخراوی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و میدیا، وانە دەڵێمەوە.
$بەشداری خولی ڕۆژنامەوانی:$
بەشداری دەیان خولی تایبەتی ڕۆژنامەوانی و فۆتۆگرافیم کردووە، لەسەر ئاستی جیاجیا.
خاوەنی خەڵاتی باشترین فۆتۆگرافەری هەرێمی کوردستانم بۆ ساڵی 2012 .
$ئەندامبوون:$
ماوەی 19 ساڵە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسی کوردستان لقی کەرکووکم.
ماوەی 12 ساڵە ئەندامی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان ئێراقم. [1]