جوولەکە ئەڵێ: بە ڕیشی مەردانەت قەسەم.
جوو: مەبەست لەو کەسەیە کە پەیڕەوی ئایینی موسایی دەکات. جوولەکە بەهۆکاری ئایینەکەی لە کۆمەڵگەی کوردیدا هەمیشە پلە دوو بووە، لە پەیوەندییە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکاندا ناچاربووە کە سوێند بە ڕیشی کەسی وەک سۆفی بخوات کە دووربووە لە ئایینەکەی، ئەوەش لەبەر بەرژەوەندی خۆی بووە. [1]