جوولەکەی نابووت، دەفتەری کۆن ئەخوێنێتەوە.
جوولەکەکان لە کوردستان کاری وردەواڵە فرۆشیان کردووە و قەرزیان بە خەڵکی داوە، کاتێک کە پێویستیان بە پارە هەبوو، گەڕاون قەرزیان لای کێبووە لێیان وەرگرتووەتەوە. مەبەستی پەندەکە بۆ ئەو کەسانە بەکاردێ کە لە کارێکدا مایەپووچ ئەبن و دواتر ئەگەڕێن بزانن پارەیان لای کێ هەیە گەر کەمیش بێ لێی وەربگرنەوە. [1]