#پارتی دیموکراتی کوردستان# هەوڵەکانی بۆ چارەسەری کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بەنیازە لەگەڵ لایەنی ئێرانی گفتوگۆبکات.
سەرچاوەیەکی بەرپرس و ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، پارتی بابەتی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی بە جددی وەرگرتووە و دەیەوێت بەزوویی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.
جگە لەو دوو شاندەی ناردوویەتییە #بەغدا# بۆ گفتوگۆ لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، دەستی بە هەوڵێکیش کردووە، بۆ ئەوەی لەو بارەوە لەگەڵ لایەنی ئێرانیش گفتوگۆ بکات.
ئێران دەتوانێت کاریگەریی لەسەر حکومەتی ئێراق دابنێت، بۆیە پارتی دەیەوێت ئەو ڕێگەیەش تاقیبکاتەوە، تا باوەڕ بە بەغدا بهێنێت بڕیاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدات، تا کاتی پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز. [1]