بابەت: وتار
نووسین: #وەلید محەمەد سلێمان یوسف#
ناونیشنان: $کۆڕەوی ملیونی دەنگی ئاوارەکانی گەلی کوردستانی بە جیهان گەیاند$
لە دوای ڕاپەرینی پیرۆزی کوردستان کە لە ڕانیە دەستی پێکرد و لە #کەرکووک# کوتایی هات، ڕژێمی بەعسی دڕندە هێرشی پێچەوانە دەستی پێکردەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر کوردستان داگیربکاتەوە و گەلی قارەمانی کوردستان بچەوسێنێتەوە. بەڵام گەلی کوردستان بڕیاریدا چیتر لەژێر سایەی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعسی دڕندە نەمێنێتەوە، بۆیە بە تێکڕا لە ڕۆژی 31 ئادار بڕیاری کۆرەوی ملیونییان دا، بەرەو سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان چوون. کۆڕەوی ملیونی هاواری گەلێکێ ناڕازی و زوڵم لێکراو بوو، هاوارەکانی گەلی کوردستانی بە جیهان گەیاند. کۆرەوی ملیۆنی کە پشتگیری نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا ھێناو نەیھێشت دەستکەوتی ڕاپەرین بە فیڕۆ بچێت لە ڕێگەی جووڵاندنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بوو کە ناچاری کرد پشتگیری لە کوردستان بکەن کۆرەو پەیامێک بوو بۆ جیھان کە گەلی کوردستان برسێتی و ئاوارە بوونی لە مانەوە لەژێر ڕژێمی سەدامدا بەلاوە پیرۆزترە (ناوچەی دژە فرین ئەو سنوورەیە، کە ئێستا لەژێر دەستەڵاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، ئەوکاتیش دانیاڵ میتران ھاوسەری فرانسۆ میترانی سەرۆکی ئەو کاتەی فەرەنسا، یەکێکە لە وانەی کە ڕۆڵی سەرەکی بینی بۆ ئەوەی فەرەنسا پرسی گەلی کوردستان بباتە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی و وایکرد بڕیاری (688) ی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی ناوچەی ئارام دەربکرێت) بەھۆی کۆڕەوەوە ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری دا کە ڕژێمی فاشیستی ئێراق نابێ ھێرشی چەکداری بکاتە سەر گەلی کوردستان و لە 05-04-1991(بڕیاری688) درا و ھەروەھا بڕیاریش درا ناوچەیەکی ئارام لە سەروی ھێڵی 36 بۆ گەلی کوردستان دابنرێ، ھەروەھا بڕیاردرا بە دانانی ھێزی ھاوپەیمانان لە بنکەی سەربازی (ئەنجەرلیک) لە تورکیا بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان کە ناسرابوون بە (ھێزی چەکوشی ئامادە) . ناردنی ھێزی چەکداری بۆ پاراستنی خەڵکی لە کاتی گەڕانەوەیاندا ئەم بڕیارە بووە ھۆی دامەزرانی پەڕڵەمانی کوردستان و حکوومەتی کوردستان.[1]