حەقدار لە حەقی خۆی وازدێنێ، شاهید لە وازناهێنێ.
حەق: خاوەن ماف یان بەشی کەسێک لە شتێک کە بیسەنێ. شاهید: شایەت یان گەواهیدەر (فەرهەنگی شێخانی) مەبەست لە مافی کەسێکە لای یەکێک، بەئاگاداریی و گەواهی کەسی سێیەم، خاوەن ماف لە مافەکەی خۆی خۆش دەبێت بەڵام گەواهیدەر هەوڵدەدات بۆی بسەنێتەوە، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە مافی بەسەر ئیشێکەوە نەبێ، کەچی دەستی لێهەڵنەگرێ.[1]