حوشتر و قەزازیان نەوتووە.
قەزاز: بە کەسێک ئەوترێت کە قەراغی چەفتە و مشکی بە سوورمە یان گوڵۆنکەی بچووک هەڵبەستێت (فەرهەنگی خال) کە کارێکی دەستی وردە، حوشتر ئاژەڵێکی باربەری گەورەیە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کاری ورد بە وەستای شارەزا و دەست ڕەنگین دەکرێت، کاری قوورس و گەورەش بە کەسی بەهێز و بەتوانا ئەنجامدەدرێت. [1]