دۆزینەوەی کەسێک بۆ ئەوەی ژیانی لەگەڵ بەسەر ببەیت ئاسان نییە، بەڵام دەتوانیت بگەڕێیت بەدوای هەندێک نیشانە لە کەسێکدا کە دەریدەخات لە داهاتوو دەبێت بە هاوسەرێکی باش.
(ماڵپەڕی powerofpositivity) ئەو شەش نیشانەیەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەگەر لە خانمێکدا هەبوو، واتای ئەوەیە دەبێت بە هاوسەرێکی باش.
=KTML_Bold=1- سەربەخۆیە=KTML_End=
لە بڕیاردان پشت بە خۆی دەبەستێت و بۆ بچووکترین وردەکاری ناگەڕێتەوە لای تۆ، لە کاتی شکستدا دەزانێت چۆن خۆی درووستبکاتەوە و دەزانێت چی باشترینە بۆ ئەو.
=KTML_Bold=2- کەسێکی پێگەیشتووە=KTML_End=
هەوڵنادات هەموو شتێک کۆنترۆڵ بکات، چونکە دەیەوێت لەو پەیوەندییەدا هەردووکتان یەکسان بن، وە کێشەکان گەورە ناکات و بەرپرسیاریەتی هەڵدەگرێت.
=KTML_Bold=3- هەڵەکانی ڕابردوو لە دواوە جێدەھێڵێت=KTML_End=
ئەو کەسەی کەڵک لە هەڵەکانی ڕابردووی دەبینێت، کەسێکی زیرەکە، وە ناگەڕێتەوە ڕابردو و تەنانەت ڕابردوی تۆ لە دژی خۆت بەکارناهێنێتەوە.
=KTML_Bold=4- هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکات لە ڕووی داراییەوە=KTML_End=
ئەو کەسەی هەست بە بەرپرسیاریەتی ناکات بەرانبەر پارە و بەهەدەری دەدات، گونجاو نییە بۆ ژیان، لەبەر ئەوەی بابەتی دارایی بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی هاوسەرگیری، پێویستە کەسێک هەڵبژێریت کە بەرپرسیار بێت.
=KTML_Bold=5- دەزانێت چۆن کۆتایی بە کێشەکان دەهێنێت=KTML_End=
بێگومان لە ژیانی هاوسەرگیری کێشە و لێکتێنەگەیشتن ڕوودەدات، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانن چۆن درێژەی پێنادەن و کۆتایی پێدەهێنن بۆ ئەوەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانتان درووستنەکات.
=KTML_Bold=6- کەسێکی بە وەفایە=KTML_End=
هەمووان پێویستیان بە هاوسەرێک هەیە کە لە کاتی شکست و سەرکەوتن لەگەڵیدا بێت و یارمەتیی بدات بەسەر ناخۆشییەکان زاڵ بێت، ئەمەش بەو کەسانە دەکرێت کە بە وەفان. [1]