چاوت لە دەرکە بێ، قونت لە گوڕکەی بێ.
دەرک: زارک یان دەرگا. گوڕکە: ئاگردان، لە کوردەواردا قوڵکەیەکە لە ژووردا بۆ خۆ گەرمکردنەوە ئاگری تیادەکرێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) ، هەر چەندە لەبەر ئاگردان دانیشتبیت، پێویستە هەر چاوێکت لە دەرەوە بێت. واتە: ئەو کەسانەی لە ژوورەوەن، پێویستە بەروەدام ئاگایان لە ڕووداوەکان دەرەوە بێت.[1]