چاوێ دوژمنی خۆتی پێنەناسی، بۆ کوێربوون باشە.
چاو ئەندامێکی لەشە و بۆ بینیین بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی بینیینی دوژمنە نەک کەسی ئاسایی چونکە لە کۆمەڵگەدا هەموو مرۆڤێک بەپێی تەمەن و پێگەی کۆمەڵایەتی، لە کاروکەسابەتدا یان لەناو ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەم دۆست هەم دوژمنی بۆ پەیدادەبێت، چەندە ناسینی دۆستەکان گرنگە، بە ئەندازەی زیاتر لەوە ناسینی دوژمنەکان گرنگە. واتە: مرۆڤ دەبێت دوژمنی خۆی بناسێ.[1]