ناونیشانی بابەت: زیانەکانی خواردنی شەکر و شیرنی لەسەر پێستمان چین؟
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
1- دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پیری پێش وەخت لەسەر پێست و دەرکەوتنی چرچی لەسەر پێست.
2- درووستبوونی سووربوونەوە و خاڵی سوور لەسەر پێست.
3- وشکبوونەوەی پێست کەوا لە پێستەکە دەکات بێ ڕەنگ دەربکەوێت.
4- درووستبوونی خاڵی ڕەش لەسەر پێستمان.
5- دەردانی زیاتری زەیتەکان و هۆرمۆنەکان کە دەبێتە هۆی درووستبوونی زیپکە.
6- و یەکێک لە خاڵە نەرێکانی خواردنی شەکر بریتییە لە خێرا دەرکەوتنی چرچی دەموچاو. [1]