=KTML_Bold=سوودانى، زانیارى پێشوەختەى هێرشى تورکیاى داوەتە یەکێتیى=KTML_End=
#یەکێتیى نیشتمانى کوردستان# لە ڕێگەى سەرۆکوەزیرانى ئێراق زانیارى پێشوەختەى هەبووە کە تورکیا دوو شوێن لە پارێزگاى #سلێمانى# دەکاتە ئامانج.
چەند ڕۆژێک بەر لە هێرشەکەى تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لە ڕێگەى خالید شوانى، وەزیرى دادى حکوومەتى ئێراق لەلایەن سەرۆکوەزیرانى ئێراقەوە ئاگادارکراوەتەوە کە تورکیا بە نیازە دوو شوین لە سلێمانى بکاتە ئامانج.
سەرکردەکانى یەکێتیى گوێیان بە ئاگادارییەکەى محەمەد شیاع سوودانى نەداوە و پێیانوابووە زەحمەتە تورکیا ئەو هێرشە ئەنجامبدات بە تایبەت بۆ سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى و کرانە ئامانجى #مەزڵوم کۆبانى#، فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات. [1]