بابەت: وتار
نووسین: #وەلید محەمەد سلێمان یوسف#
9$ی نیسانی 2003 چییە؟$
9ی نیسان ئەو ڕۆژەیە کە ڕژێمی بەعسی دڕندە لە ئێراق کەوت و خۆری سەددامی دکتاتوری ئێراق ئاوابوو، گەلانی ئێراق بوونی ئازادییان هەڵمژی. لەو ڕۆژەدا لەلایەن هاونیشتمانییان پەیکەری دکتاتوری ئێراق لە گۆڕەپانی فیردەوسی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت هێنرایە خوارەوە و ڕۆخێنرا.
$کێ ڕژێمی بەعسی دڕندەی لە ئێراق ڕۆخاند؟ کەی هێرشەکە دەستی پێ کرد؟$
چەند ڕۆژی خایاند؟
دوای تێپەڕبوونی 21 ڕۆژ، بەغدای پایتەخت لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی کۆنتڕۆڵکراو پەیکەری سەدامی دکتاتور ڕوخێنرا لە کاتژمێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانی 20ی ئازاری 2003 هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکەم گورزی ئاسمانیان لە ڕژێم وەشاند بە مەبەستی لەناوبردنی، لە 9ی نیسانی 2003، دوای تێپەڕبوونی 21 ڕۆژ، بەغدای پایتەختی ئێراق لەلایەن هاوپەیمانان بەتەواوی کۆنتڕۆڵکرا.
$ژمارەی هێزەکانی هاوپەیمانان چەندبوون؟$
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ شەڕی لەناوبردنی ڕژێمی بەعسی ئێراق توانی هاوپەیمانی لەگەڵ 49 وڵات درووستبکات شەڕەکە لەژێر ناوی پڕۆسەی ئازادی ئێراق بەڕێوەچوو، هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئوسترالیا هاوکاری سەرەکی ئەمریکا بوون، بەڵام زیاتر لە 90%ی هێزە سەربازییەکان لە هێزی ئەمریکی و بەریتانی پێکدەهاتن.
ژمارەی گشتی سەربازانی هاوپەیمانان زیاتر لە 300000 سەرباز بوون،
لەو ژمارەیەش 250000 سەربازی ئەمریکی و 45000 هەزار سەربازی بەریتانی بوون لەگەڵ ژمارەیەک سەربازی دیکەی وڵاتانی ئەندام لەو هاوپەیمانییە.
$پێش هێرشەکە ئەمریکا چ داوایەکی لە دکتاتوری ئێراق کرد؟$
جورج بووشی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوتارێکدا داوای لە سەدامی دکتاتورکرد دەست لە دەستەڵات هەڵبگرێت و خۆی و کوڕەکانی ئێراق جێبێهڵن، بەڵام سەدامی دکتاتور بەداواکەی ڕازی نەبوو.
$دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس چی ڕوویدا؟$
بەداخەوە دوای چاوەروانییەکی دوورودرێژ گەلی ئێراق، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، ئیدی گەلی ئێراق بەئازادی و خۆشی و ئاسوودەیی بژیت و لێبورەدەیی و خۆشگۆزەرانی و ئاوەدانی و بەدامەزراوەیی کردن جێگای دکتاتورییەت و تاکڕەوی بگرێتەوە، بەڵام بەداخەوە لەناوەڕاست و باشووری وڵات دەست کرا بەتۆڵەکردنەوەی مەزهەبی و بە هەزاران هاووڵاتی کۆژران و تا ئێستاش کەلتووری تۆڵەکردنەوە لەم ناوچانە بەردەوامە.
$هەڵوێستی گەلی کوردستان چی بوو؟$
لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە هەوڵ درا بەتەواوی گەلی تێکۆشەری کوردستان لەناو ببرێت، ڕژێمی بەعس تاوانی هەڵەبجەو کۆمەڵکۆژیی و ئەنفال و زیندەبەچاڵکردن و ڕاگواستن و خاپوورکردن، لە دژی گەلی کوردستانی ئەنجامدا، بەڵام گەلی نیشتمانپەروەری کوردستان هەمیشە بەسەربەرزی مایەوە و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە ڕیسوا و شەرمەزاربوون. ئەوەی جێی شانازی و دڵخوشییە گەلی کوردستان هەمیشە لێبووردە و ئاشتیخواز بوو، هیچ پەنایەکی بۆ تۆڵەکردنەوەی نەناو بەپێچەوانەوە کوردستان بووە جێی حەوانەوەی ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق.
9ی نیسان ڕۆژێکی مێژوویی گرنگ و پرشنگدارە و بۆ هەمیشە لە یادەوەری گەلانی ئێراق دەمێنێتەوە.
#09-04-2023#
[1]