خێڵی ساڵی دووجار تاڵاندەکرێت.
خێڵ: مەبەست لە چەند بنەماڵە و خێزانێکی کۆچەریین (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا لەناو خێڵەکاندا هیچ تاڵانی و دزییەک بە ئاستێکی زۆر بوونی نییە، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە دەستی دابێتە کاسپییەکی گەورە و نەزانانە ڕەفتار بکات، هەموو ساڵێک دووجار زیانی گەورەی بەربکەوێت کەچی وازنەهێنێت.[1]