داد لە دەست کەپەنەگ بۆر، ماڵ لە خاوەن ماڵ ئەسێنێ بە زۆر.
کەپەنگ: فەرەنجی، کەپەنگ بۆر: مەبەست لە کەسی فەرەنجی لەبەرە. لە کۆمەڵگەدا کەسی ستەمکار و دەستڕۆشتوو هەیە، پشتی بە سامان و دارایی یان زۆری خزم و کەس بەستووە، بەهۆیەوە ستەم لە کەسی هەژار و داماو دەکات. پەندەکە بۆ کەسی زۆردار بەکاردێ کە ستەم لە خەڵک بکات.[1]