شوتی بە یەکێک لە باشترین میوەکانی وەرزی هاوێن دادەنرێت بۆ بەرنگاربوونەوەی گەرما و ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی جەستە و بە بژاردەیەکی باش دادەنرێت بۆ کاتی ڕێجیم و خۆپاراستن لە قەڵەوی.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی شوتی بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
1- بەهێزکردنی بەرگری لەش، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکانی وەک لایکۆپین و کارۆتین و ڤیتامین سی بۆیە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە خۆپاراستن لە گەلێک نەخۆشی و کەمکردنەوەی هەوکردن بە تایبەت نەخۆشی جومگەکان.
2- نەهێشتنی قەبزی؛ بڕێکی زۆر لە ئاو و مادە ڕیشاڵیە تواوەکانی تێدایە کە دەبێتە چالاککردنی جوڵەی ڕیخوڵەکان و باشترکردنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس و ڕزگار بوون لە قەبزی و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و کۆم.
3- بۆ خانمانی دووگیان زۆر بە سوودە بە تایبەت لە مانگانەکانی سەرەتای سکپڕی، چونکە دەوڵەمەندە بە فۆلێک ئەسید کە ڕۆڵێکی کارا دەبینێت لە گەشەی کۆئەندامی کۆرپەلە و ڕێگری کردن لە نەخۆشییە زگمایەکانی دڕکەپەتک.
4- بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە زۆر کەڵکی هەیە، دەوڵەمەندە بە کانزای پۆتاسیۆم و ترشی ئەمینی ستێڕۆڵین و ئاو کە یارمەتیی دابەزندنی فشاری خوێن و چالاککردنی جوڵەی خوێن دەدات، هەروەها وەک ماددەی دایروتێک کار دەکات کە دەبێتە هۆی زیادکردنی میز و نەهێشتنی هەوکردن و بەردی گورچیلە و میزڵدان.
5- پاراستنی تەندرووستی پێست، زوو چاک بوونەوەی برین و سووتاوی و خۆپاستن لە نەخۆشییەکانی پێست.
6- کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکانەکان، شوتی سوودی زۆرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی ئازار و تەشەنوجی ماسوولکەکان و هێواشکردنەوەی لێدانی دڵی وەرزشوانان لە کاتی وەرزش، چونکە ترشی ئەمینی سێڕۆلینی تێدایە کە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ ئارجنین کە زۆر گرنگە بۆ چالاک کردنی سوڕی خوێن و کشانی بۆریەکانی خوێن، هەروەها ڤیتامین B6 تێدایە کە وزە دەبەخشێت بە لەش.
7- بەهێزکردنی توانای سێکسی پیاوان.
8- خۆپاراستن لە شێرپەنجە؛ چونکە شوتی ماددەی لایکۆپینی تێدایە و دژە ئۆکسانێکی بەهێزە یارمەتیی خۆپاراستن دەدات لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی پڕۆستات و مەمک و منداڵدان و کۆڵۆن و کۆم.
=KTML_Bold=پێکهاتووی خۆراکی شوتی:=KTML_End=
%92 لە ئاو پێکهاتووە لەگەڵ ڕێژەیەک لەو ماددە ڕیشاڵانەی دەتوێنەوە، %7 لە کاربۆهێدراتی سادە پێکهاتووە لەگەڵ ڕێژەیەک لە ڤیتامین سی، ڤیتامین ئەی، بی، فۆلیک ئەسید، پۆتاسیۆم، لە هەمان کات دا بڕێکی کەم لە کالۆری تێدایە.
ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەتوانن ڕۆژانە یەک بۆ دوو قاشی بچوک بخۆن، هەر قاشەی بە قەت کوپێک بێت شوتی بخۆن لەنێوان ژەمەکان بە مەرجێک شەکرەیان کۆنتڕۆڵ کرا بێت و لەسەر سیستمی لۆکارب و کیتۆ و هاوشێوەکانی نەبن. [1]