دڵپیسی ڕەفتارێکە کە بە تەواوی هۆکاری گرفتە بۆ ژیانی هاوسەرگیری، ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئاکامی باشی لێناکەوێتەوە، ئەم ڕەفتارە چەندین هۆکاری هەیە، دکتۆر #جەعفەر عومەر#، پزیشکی پسپۆری دەروونی ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەبنە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ هەستی دڵپیسی بۆ درووستببێت.
1- شێوازی پەیوەندیکردنمان لەگەڵ خەڵکی و لێکدانەوەی ئێمە بۆ ئەو پەیوەندیانە.
2- هەستی خۆبەکەمزانین لای تاک.
3- درووستبوونی بێمتمانەیی لەنێوان هاوسەران بە هەر هۆیەک بێت.
4- تەنیایی و هەستی تەنیایی لای تاک.
5- نەبوونی ئارامی و ئاساییشی دەروونی.
6- جیاوازی لە سنووری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو تاکەکانی کۆمەڵگە. [1]