لە خۆراکدا دەتوانیت وزە بەدەستبهێنیت بە پێی جۆری خۆراک، نەک بە پێی بڕی خۆراک، هەندێک جۆری خۆراک هەیە کە شەکری خوێنت بەرز دەکەنەوە، وەکوو نانی سپی، یان شەکر کە دواتر تووشی شەکەتییەکی زۆرت دەکەن.
=KTML_Bold=ماڵپەڕیی eatthis باشترین ئەو خۆراکانەی بڵاوکردەوەتەوە کە وزە بە جەستەت دەدەن و بۆ ماوەیەکی زۆریش بەتێری دەتهێڵنەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ماسی سەلەمون=KTML_End=
وزەیەکی زۆر بە جەستەت دەدات، دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3 و پرۆتین، شەکری خوێنت هاوسەنگ دەکات.
=KTML_Bold=2. ماسی تونە=KTML_End=
بەهۆی بەرزی ڕێژەی ئۆمێگا-3 بە درێژایی ڕۆژ وزەت دەبێت، هەروەها چەوری تەندرووستی تێدایە کە هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=3. چەوەندەر=KTML_End=
لەو جۆرە ڕوەکانەیە کە دژە ئۆکسانی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکی گرنگ، هەروەها بەهۆی کاربۆهیدراتی ئاڵۆزەوە درەنگتر هەرس دەبێت، ئەمەش واتای ئەوەیە ماوەیەکی زۆر وزەت پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=4. مۆز=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین Bییەکان، یارمەتیت دەدات بەسەر شەکەتیدا زاڵ بیت.
=KTML_Bold=5. چەرەسات=KTML_End=
وەکو گوێز، بادەم، بووندق، عەلی بابا، فستق و جۆرەکانی دیکە، بۆ ماوەیەکی زۆر یارمەتیت دەدەن بەتێری بمێنیتەوە، وزە بە جەستەت دەدەن.
=KTML_Bold=6. هێلکە=KTML_End=
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B کە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی خواردن ببێت بە وزە، هیلاکەتی جەستە ناهێڵێت. [1]